شاندێکی بازرگانی پارێزگای کرماشان سەرانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
4 / 5 / 2025
ئەمڕۆ (٢٩ی نیسان) وەفدێک کە پێکهاتبوو لە راوێژکاری پارێزگاری کرماشان و دەستەی کارگێڕی ناوچەی ئازادی قەسری شیرین، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد، لە دیداری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ شاندەکەدا، کە نوێنەری بازرگانانی گەرمیان ئامادەی بوو، تیشک خرایەسەر جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بازاڕی ئازادی قەسڕی شیرین. هەر لە کۆبوونەوەکە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، باسی لە پەیوەندی و هەماهەنگیەکانی نێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کرماشان کرد و ئامادەیی ئیدارەی پیشاندا بۆ برەدان بە کەرتی بازرگانی لە مەرزی پەرێزخان و چارەسەرکردنی هەر کێشە و گرفتێک بێتە پێشەوە بۆ کەرتی بازرگانی نێوان هەردوولا. هاوکات، وەفدەکە سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامی و دوپاتیشیان کردەوە بازاڕی ئازادی قەسڕی شیرین رۆڵی گرنگ دەبینێت لە زیاتر برەودان بە کەرتی بازرگانی نێوان هەردولا.
|
|
|