ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی موسڵمان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
4 / 5 / 2025
ئەمڕۆ ( ٢٩ی نیسان) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی گەرمیان و سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان، پێشوازی کرد لە د.عەلی قەرەداخی ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و شاندی یاوەری. لە سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان د.عەلی قەرەداغی ئەمیداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وێرای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ پێشوازییەکەی، بەگرنگییەوە لە بەرەوپێشچونەکانی بواری خزمەتگوزاری و ئیداری سنوری ئیدارەی گەرمیانی ڕوانی، هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و ڕۆڵی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی لە پەیوەندییەکانی ئیدارەکە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بەرز نرخاند، هیوای خواست بۆ خزمەتکردنی گشتی پەیوەندییەکان پتەوتربێت و بەردەوامی هەبێت. لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەخێرهاتنی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانی بۆ گەرمیان کرد ، تیشکی خستەسەر ئەرک و کارەکانی ئیدارەی گەرمیان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنورەکە، جەختیشی، لە هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەن و رێکخراوە ناحکومییەکان کردەوە.
|
|
|