یەکەمین سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لەکەلار کرایەوە
20 / 4 / 2025
ئەمڕۆ (١٣ی نیسان) بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگرانی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان و پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری ژمارەیەک لە دامودەزگاکان و چالاکوانان، یەکەمین سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کەلار کرایەوە. سەنتەری ئۆتیزمی کەلار سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیانە و ستافی راهێنان و تەواوی پێداویستیەکانی دابین کراوە و لەمڕۆوە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی توشبوانی ئۆتیزم.
|
|
|