چالاکیەکانی یادی ئەنفال لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
10 / 4 / 2025
ئەمڕۆ (٩ی نیسانی ٢٠٢٥) جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەیاوەری جێگری سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، بەشداریکرد لە یادی ٣٧ ساڵەی ئەنفالی گوندی بنەکەی سەر بە قەزای کفری کە ٢٦٠ کەسیان ئەنفال و شەهیدکراون. لەمیانی بەشداریکردنی لە یادەکەدا و لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، لەمڕۆوە چالاکییەکانی یادی ٣٧ ساڵەی تاوانی ئەنفال لە گوندی بنەکەوە دەستیپێکردووە و لە رۆژی ٤/١٤ لە مەزاری پیرۆزی ئەنفالکاراوان لە گوندی دێبنە مەراسیمی سەرەکی یادی ئەنفال بەڕێوەدەچێت.
|
|
|