په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه
13 / 6 / 2018
له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پیرۆزبایی جه‌ژن ئاراسته‌ی هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌كات، داواش ده‌كات لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌یه‌ك ده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی بچنه به‌غدا بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كورد.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ته‌واوی موسڵمان ده‌كه‌ین، هیواخوازین رۆژانی جه‌ژن و به خۆشی و شادی بگوزه‌رێنن و دوربن له هه‌موو ناخۆشییه‌ك.
ئومێد ده‌كه‌ین له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی باڵ بكێشێت به‌سه‌ر ووڵاته‌كه‌ماندا و هه‌موو ئه‌و قه‌یران و ناخۆشی و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌ن كۆتاییان بێت و هه‌مووان ئاسوده و به‌خته‌وه‌ر بن.
هه‌ر له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا داواكارین لایه‌نه سیاسییه‌كان لاپه‌ڕیه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه و نێوماڵی كورد رێكبخه‌ن و به‌یه‌ك ده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی بچنه به‌غدا بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كورد و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 14/6/2018
297 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|