ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە
24 / 4 / 2024
ئەمڕۆ (٢٢ی نیسان) لە مەراسیمێکدا لە شاری کەلار، بە ئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی و قایمقامی قەزای کەلار و نوێنەری بازرگانان و بەڵێندەران و ژمارەیەک لە بازرگان و وەبەرهێنەرانی سنورەکە، ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لەشاری کەلار کرایەوە. ناوەندەکە کاری ناساندی بەرهەمی پیشەسازی و بیناسازی دەبێت و تیایدا زیاتر لە ١٨ کۆمپانیا و کارگەی ئێران بەشدارن و راستەوخۆ بەرهەم بۆ بازرگانانی سنورەکە هاوردە دەکەن، ئەم ناوەندە لە عێراقدا سێیەمین ناوەندی هاوشێوەیە لە شاری کەلار دەکرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر لە شاری بەغدا و سلێمانی کراونەتەوە.
|
|
|