ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداریکرد لە مەراسیمی تایبەت بە (١ی ئایار) رۆژی جیهانی کرێکاران سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداریکرد لە دیداری زانستی دادوەر د.فەرهاد حاتەم بۆ پرسی ئەنفال هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات ‌

21 / 4 / 2024


ئەمڕۆ (١٨ی نیسانی ٢٠٢٤) لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی لێکرا.
سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ ئەو پرۆژانەی کە لەماوەی ڕابردوودا چونەتە بواری جێبەجێکردنەوە لەئێستادا کارکردن تییاندا وەستاوە ، تایبەت بەو پرسە جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی جەزا محمد نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرپەرشتیار و سەرۆکی یەکە ئیداریەکان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەریەکانی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی کۆبوەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای بەخێرهاتنی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم، سوپاسی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد هیوای خواست سەردانەکەی ئەم هەفتەی بۆ گەرمیان ببێتە مایەی ئاوەدانی و بوژاندنەوەی زیاتری گەرمیان، دواتر لەکۆبونەوەکەدا، لەلایەن ئامادەبوانەوە ئەو پرۆژانە خرانەڕوو کە کارکردن تێیاندا راگیراون.
لای خۆیەوە د.ماکوان جەمیل، باسی لە یاسا و رێنماییەکانی تایبەت بە کارەکانی بانکی ناوەندی هەرێم کرد و ئەوەی خستەڕوو، بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆژەکان و چارەسەری کێشە و گرفتەکان سەردانی کردووە.
سەردانی بەرێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم و کۆبونەوەی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەئامادەبوونی نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت ، لە سەر راسپاردەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە لەم هەفتەیەدا سەردانی گەرمیانی کرد و لەنزیکەوە گوێی لەداواو خواستی خەڵک و فەرمانگەکانی گەرمیان گرت.
لە کۆبونەوەکەدا، هەریەکە لە جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی کەلار و کفری و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی کارەبا، شارەوانیەکان، تەندروستی، پەروەردە، بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوە، رێگاوبان، چاکسازی رێگاوبان، ئاودێری گەرمیان و بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار ئامادەبوون.
‌ 203 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure