لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانی پۆلیسی پاسەوان لەبەردەم دیوانی ئیدارەی گەرمیان پەیامنێری (کەی ئێن ئێن) رایگەیاند، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رۆیشتووە ھەر ئەوەش وایکردووە خۆپیشاندەران بچنە ناو ئیدارەکە.
لێرەوە بە پێویستی دەزانین ئەم رونکردنەوە بخەینەڕوو.
ئەمڕۆ پێش ئەوەی خۆپیشاندەران بێنە بەردەم ئیدارەی گەرمیان بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئیشوکاری و ئیلتیزاماتی ئیداری چووە بۆ سلێمانی وەک ھەمیشە جێگرەکەی لەوێ بووە بۆ راییکردنی کارەکانی بەڵام پەیامنێرەکەی کەی ئێن ئێن پێش ئەوەی رای لایەنی پەیوەندیدار وەربگرێت دەڵێت سەرپەرشتیاری ئیدارەکە چووە، لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە ئەوەی کە کەناڵی وتویەتی جگەلە رەچاونەکردنی ئەتەکیەتی کاری راگەیاندن و چەواشەکاری ھیچیتر نییە، با لای ھەموانیش روون بێت کە خۆپیشاندەران پێشوەخت ئیدارەی گەرمیانیان ئاگادار نەکردۆتەوە بۆ خۆیشاندانەکە بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش ئاگادار نەبووە خۆپیشاندەران دێنە بەردەم ئیدارەکە.
ئەوەش روون دەکەینەوە، کە بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ھەمیشە پێشوازی لە خۆپیشاندەران کردووە و پەیامیانی گەیاندۆتە شوێنی مەبەست، سەبارەت بە داواکاری پۆلیسی پاسەوانیش، لێرەوە بەبیر ھەموانی دێنینەوە کە ھەر لەیەکەم رۆژی پاشەکەوتکردنی موچەوە بەرێز سەرپەرشتیار لە رێگەی بەیاننامەی فەرمییەوە پشتیوانی خۆی بۆ نارەزایی موچەخۆران دژی دواکەوتن و پاشەکەوتکردنی موچەکانیان دوپاتکردەوە.
راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان
٢٠١٨/٤/٢٤