ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی کفری رەتیدەکەنەوە دەستیانلەکارکێشابێتەوە ‌

23 / 6 / 2017

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی قەزای کفری بڵاوبوویەوە، لە رونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی، کە واژوی سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی قەزاکەی لەسەر ویڕای ئەوەی دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەیان رەتدەکەنەوە رایدەگەیەنن "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن وا باس دەکرێت کە ئێمە دەستمان لەکار کێشابێتەوە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە".

لەبەشەێکی تری رونکردنەوەکە کە وێنەیەکی دراوەتە سایتی ئیدارەی گەرمیان هاتووە "ئێمە وەک بەڕێوەبەری دام و دەزگاکانی حکومەت لە شاری کفری وێڕای سوربونمان لەسەر داواکارییە رەواکانمان بۆ خزمەتکردنی شاری کفری داواکارین لە بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێز قوباد تاڵەبانی کاربکات بۆ گەڕانەوەی مافی کفری لەو بڕە پارەیەی کە تەرخانکرابوو بۆ پرۆژەکانی گەرمیان، بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەکانی کفری یان دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ شاری کفری چونکە ئەم شارە شایەنی خزمەتی زیاترە".

ئەم رونکردنەوەی بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی کفری لە کاتێکدایە ئیدارەی گەرمیان لە رونکردنەوەی فەرمیدا ئەوەی راگەیاند، کە هیچ بودجەیەک بۆ پرۆژەکانی گەرمیان تەرخان نەکراوە تەنها ئەوە نەبێت حکومەتی هەرێم لەسەر هەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیاری داوە نە دابینکردنی ۲٤ ملیار دینار بۆ بەگەڕخستنەوەی حەوت پرۆژە لە گەرمیان کە دوو پرۆژەیان ناو شاری کفری دایە.
‌ 593 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure