پێنج حزبه‌كه یاداشتێك ده‌ده‌نه ئیداره‌ی گه‌رمیان
27 / 4 / 2017
به‌یانی ئه‌مڕۆ(27)ی نیسان نوێنه‌ری پێنج لایه‌نی سیاسی له سنوره‌كه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، یاداشتێكیان خسته‌ڕوو، تێدا داوایان كرد نوسینگه‌ی گه‌رمیانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بكرێته‌وه، لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای ئه‌وه‌ی پشتیوانی خۆی بۆ یاداشتی حزبه‌كان دووپاتكرده‌وه و، به‌ڵێنی پێدان هه‌ر ئه‌مڕۆ یاداشته‌كه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رزبكاته‌وه.
له یاداشتی نوێنه‌رایه‌تی پێنج حزبه‌كه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له، مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 11ی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و مه‌ڵبه‌ندی چواری یه‌كگرتووی ئیسلامی هاتووه "هه‌ر وه‌ك له یاساكه‌دا هاتووه كه به گوێره‌ی پێویست كۆمسیۆن نوسینگه‌ی خۆی له یه‌كه ئیدارییه‌كاندا بكاته‌وه، ئه‌وا له گه‌رمیاندا به‌هۆی فراوانی ناوچه‌كه و زۆری ژماره‌ی ده‌نگده‌ران و بنكه‌ی ده‌نگدان تیایدا هۆكارێكی تره بۆ پێویستی كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆمسیۆن له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا".
له یاداشتی پێنج لایه‌نه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ئه‌م ناوچه‌یه كه خۆی له چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك ده‌بینێته‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هه‌ڵبژارندن و راپرسییه‌كانی داهاتوو به‌شدار بن كه له ئاستی كوردستاندا ئه‌نجامده‌درێت بۆیه له رێگه‌ی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه ده‌توانێرێت به ئاسانتر سه‌رپه‌رشتی هه‌موو قۆناغه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه بكرێت له ناوچه‌كه‌دا".
له به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌دا هاتووه "به‌كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆمسیۆن له گه‌رمیاندا هه‌لی دامه‌زراندن بۆ چه‌ند گه‌نجێكی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌ڕه‌خسێت كه ساڵانێكه چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن له داموده‌زگاكاندا".
419 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|