نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار ئاماری 10 مانگی ئه‌مساڵ ده‌خاته‌ڕوو
17 / 11 / 2014
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار ئاماری رووداوه جیاوازه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌خاته‌روو و تێیدا زۆرترین حاڵه‌تیش كه‌رووی له نه‌خۆشخانه‌كه كردووه خۆی له برینداریی و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن ده‌بینێته‌وه.
له‌و ئاماره‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) نێردراوه و حاڵه‌ته‌كانی مانگی (كانوونی دووه‌م)ی ئه‌مساڵ تا كۆتایی مانگی رابردوو (تشرینی یه‌كه‌م)ی تێدا تۆماركراوه، 79 هه‌زار و 49 هاوڵاتی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روویان له نه‌خۆشخانه‌كه كردووه و له‌و رێژه‌یه‌ش 47 هه‌زار و 979 نه‌خۆشیان له ره‌گه‌زی نێر بوون و 31 هه‌زار و 70 نه‌خۆشیان له ره‌گه‌زی مێ بوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، زۆرترین حاڵه‌ت تۆماركرابێت بریندارییه كه 820 حاڵه‌ته، به‌دوای ئه‌ویشدا، سه‌رئێشه دێت كه 571، پاشان به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن كه 504 حاڵه‌ته.
ئاماره‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 مانگه‌دا 502 برینداری رووداوه‌كانی ئۆتۆمبیل و 219 برینداری رووداوی ماتۆڕسكیل و 172 حاڵه‌تی سوتاویی له‌گه‌ڵ 127 حاڵه‌تی كه‌وتنه خواره‌وه له‌لایان تۆماركراون.
له به‌شێكی تری ئاماره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لاردا هاتووه، به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه 271 حاڵه‌تی دووپشك پێوه‌دان و 24 حاڵه‌تی مارپێوه‌دان و 88 حاڵه‌تی برینداربوون به چه‌قۆ و 35 حاڵی كاره‌با گرتن و نۆ حاڵه‌تی شكاویی هه‌بووه.
438 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|