كه‌مپی زانكۆی گه‌رمیان فراوان ده‌كرێت
24 / 7 / 2014
زانكۆی گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به فراوانكردنی كه‌مپی زانكۆی گه‌رمیان بۆ دوو هێنده‌ی رووبه‌ره‌كه‌ی خۆی.
له راگه‌ینراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه بۆ ساتی ئیداره‌ی گه‌رمیان هاتووه " له نووسراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به ژماره (3247) كه له‌به‌رواری (16/7/2014) ده‌رچووه و ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی كه‌لار كراوه، ئاماژه به فراوانكردنی كه‌مپی زانكۆی گه‌رمیان له‌به‌رده‌سور/كه‌لار ده‌كاتات له ٢٥٠ دۆنمه‌وه بۆ ٥٠٠ دۆنم".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان، سوپاسی هه‌ریه‌كه له ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوره‌كه به‌گشتی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی ده‌كات.
544 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|