دەستپێك: (دوو شەممە ١٣ / 10 /2025)

کۆتایی هاتن: (دوو شەممە ٢٧ / 10 / 2025)

بانگهێشتی گشتی
كەمكردنەوەی نهێنی/ژمارە(G P.15 -2025) تەندەری پرۆژەی
( دروستکردنی بینا بۆ وێستگەی ناحیەی نوجول ) بۆ جارى سێیەم
كەمكردنەوەی نهێنی / بانگهێشتی كراوە

ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و كۆمپانیاكان دەكەینەوە كە تەندەر ی پرۆژەی ناوبراوی سەرەوە هەیە ,                                               كە ئامادەكراوە لە لایەن (ب.گشتی کارەبای گەرمیان)،  لەسەر بودجەى ئاسایی ب.گشتی کارەبای گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، هەركەس ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با سەردانی ب.ژمێریاری لە دیوانی ئیدارەكەمان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر . ماوەی جێ بەجێكردنی پرۆژەكە (20٠) دوو سەد ڕۆژی تقویمی یە.
• ئەم كەمكردنەوە گشتی یە بەپێی ڕێنمایی جێ بەجێكردنی گرێبەستە حكومی یەكان ژمارە(2) ساڵی (2016) جێ بەجێ دەکرێت كە كراوەیە بۆ هەموو پێشكەش كارانی تەندەر .
وەرگرتنی تەندەر لە ڕۆژی (دوو شەممە ١٣ / 10 /2025)ەوە دەست پێ دەكات تا ڕۆژی (دوو شەممە ٢٧ / 10 / 2025)                            كاتژمێر ( 9 )ی سەر لە بەیانی تا ( 11:00 ) ی پێش نیوەڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان بەرامبەر بە (  100,000) سەد هەزار دینار كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وە كرێی  بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كەم كردنەوەكەی بۆ دەردەچێت .
• دوا كاتی گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (چوار شەممە 29 / 10 / 2025) كاتژمێر (11:00 )ی پێش نیوەڕۆ یە و ڕۆژی ئاشكرا كردنی تەندەر لە هەمان ڕۆژ  كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆ یە و لە كاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر.
• ئەكرێت پێش كڕینی تەندەر خوازیار بۆ بەشداری کردن سەیری بەڵگەنامەکانی تەندەر بكات.
• مەرجەكان:
1- پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كەبەشداری دەكەن پلەی پۆڵێنكردنیان ( 1-9) بێت وە پێناسی وەزارەتی پلان دانان و یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان یان عێراقیان (ئەوانەی كە تۆمارن لە هەرێمی كوردستان ) هەبێت
2-بەڵێنامەی نووسراوی لە ئەستۆگر ( التعهد الخطي الضامن ) بەپێی وێنەی هاوپێچ لە بەڵگەنامەكانی تەندەر دا هەیە  پێویستە لەكاتی گەڕانەوەی  تەندەر پڕ كرابێتەوە لەلایەن پێشكەش كاری تەندەر وە مۆر وواژۆی لەسەر بێت و پەسەند كرابێت لەلایەن فەرمانگەی داد نووس یان ب.كاروباری یاسا لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان.
3-ماوەی كار پێ کردنی تەندەرەكان ( مدة نفاذ العطاءات ) (90) نەوەد ڕۆژە لە ڕۆژی كردنەوەی تەندەرەوە دەست پێ دەكات .
4-  پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان یان هەبێت كە هیچ كەم و كورتی یەكی یاساییان نیە .
5-  پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی ساڵی (2025) یان هەبێت .
6-  فەرمانگەی گرێبەستكردن بۆی هەیە پرۆسەی تەندەرین پێش نووسراوی سپاردن بۆ بەرژەوەندی گشتی بە هۆكاری پێویست هەڵبووەشێنێتەوە .
7-  دەسەڵاتی گرێبەست پابەند نی یە بە قبوڵ كردنی كەمترین نرخی تەندەر.

داگرتنی تەندەر