ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
بە فەرمانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی ١٣٣ قوتابخانە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان نۆژەن دەکرێتەوە
بەروار: 09/11/2026
بەفەرمانی بەڕێز (قوباد تاڵەبەنی) بودجەی پێویست تەرخان دەکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان کۆبوونەوەیەک لەسەر گرتنەبەری رێکارەکانی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان ئەنجامدرا.
لە کۆبونەوەکەدا، کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەرەەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکان و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆکی شارەوانی کەلار ئامادەی بوون، وێڕای ئەوەی هەوڵەکانی بەڕێز (قوباد تەڵەبانی) بەرز نرخێندرا بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە، تیشکخرایە سەر میکانیزمی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان بەجۆرێک هەموو خوێندنگە و قوتابخانەیەک لە سنوری پەروەردەی گەرمیاندا نۆژەنبکرێتەوە و کەموکورتیەکانی چارەسەر بکرێن و هیچ ووتابخانەیەک نەمێنێت کێشەی هەبێت.
بەپێی داتاکانی پەروەردەی گەرمیان لەسنوری ئیدارەی گەرمیاندا، ١٣٣ خوێندنگە و قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، بەجۆرێک لە سنوری قەزاکانی کەلار و رزگاری و ناحیەکانیان ٩٠ قوتابخانە و لەسنوری قەزای کفری ٣٨ قوتابخانە و لەسنوری پەروەردەی خانەقینیش ٥ قوتابخانە نۆژەندەکرێنەوە و پێداویستی سەرجەم ئەو قوتابخانانە دابین دەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا، پرۆژەی دوو قوتابخانە لە ناحیەکانی کۆکس و سەرقەڵا کە زۆربەی کارەکانیان ئەنجمدراون تەواو دەکرێن.
هەر لە کۆبونەوەکەدا،بڕیاردرا بە زوترین کات کارەکانی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەستپێبکرێت بە ئامانجی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندندا.
وێنەکان