ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
لەگەرمیان، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.
بەروار: 20/09/2026
لەگەرمیان، زەنگی ساڵی نویی خوێندن لێدرا.
ئەمڕۆ(٢٠ئەیلول ) بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایان و خوێندکاران، لە قەزای کەلار، ناوەندی ئیدارەی گەرمیان زەنگی ساڵی نویی خوێندن لێدرا.
بۆ ئەومەبەستە مەراسیمێک لە قوتابخانەی (گەشە)ی بنەڕەتیی بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی خوێندن و زانست کرد لە پێشخستنی کۆمەڵگە و نیشتمانەکەمان، هاوکات پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان کرد، هیواشی خواست ساڵی نوێی خوێندن ساڵێکی پڕ بەرهەم و پڕ خێر و خۆشی بێت بۆ کوردستان.
هەر لە مەراسیمەکەدا بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان وتەیەکی پێشکەشکرد و وێرای بەخێرهاتن ، ساڵی نوێی ی خوێندنی لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران پیرۆزکرد ، هاوکات بەڕێوەبەری قوتابخانەی گەشە وتەیەکی پێشکەش کرد تێیدا ڕایگەیاند: شەرەفمەندین کە لە قوتابخانەی گەشە زەنگی ساڵی نوێی خویندن لێدرا ، هاوکات پیرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد.
دواتر و لە درێژەی مەراسیمەکەدا ، چەند چالاکیەکی هونەری بەڕێوەچوو ، پاشان ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵکرا وزەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا بەمەش ساڵی نوێی خویندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دەستی پێکرد.
وێنەکان