سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خانەوادەی ئەو گەنجەی بەسەرکردەوە لە رووباری سیروان خنکا

بەروار: 31/08/2026

ئێوارەی ئەمڕۆ (٣١ی ئابی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری قایمقامی قەزای کەلار سەردانی ماڵی ئەو گەنجەی کرد کە لە چەند مانگی رابردوودا لە رووباری سیروان خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

لەو سەردانەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەکەیان دوپاتکردەوە و ووتی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان لە ناخەوە خەمباربووین بۆ ئەم رووداوە دڵتەزێنە و داواکارین خوای گەورە سەبوری و ئۆقرەییتان پێ ببەخشێت.

ووتیشی، لەیەکەم ساتی رووداوەکەوە سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکان هاتوەنەتە سەر هێڵ و هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە بەداخەوە نەدۆزراوەتەوە و  تا ئێستاش گەڕان بەدوای تەرمەکدا بەردەوامە و هیوادارین بدۆزرێتەوە.

لای خۆیەوە باوکی (احمد لوقمان) ئەو گەنجەی کە لە رێکەوتی (٢٠٢٦/٦/١٧) لە شاری کەلار لە رووباری سیروان خنکا، سوپاسی سەرپەرشتیار و قایمقمامی کەلاری کرد بۆ سەردانەکەیان و راشیگەیاند، ئێمە سوپاسی دامودەزگاکانی حکومەت و سەرجەم چین و توێژەکان و هاوڵاتیان دەکەین کە بەردەوام لە گەڕاندا بوون بۆ دۆزینەوە تەرمی کوڕەکەمان و هاوبەشی خەممان بوون.

وێنەکان