بە بڕیاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لەگەرمیان دەستیپێکرد

بەروار: 15/07/2026

ئەمڕۆ (١٥ی تەمموزی ٢٠٢٦)  بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە شاری کەلار لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەرمیان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شارەوانییەکان و کشتوکاڵی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەری تاپۆی گەرمیان کۆبووەو لە کۆبونەوەکەدا بڕیاریدا بەدابەشکردنی زەوی لە گەرمیان.

بەپێی بڕیارەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم 
لە قەزاکانی کەلار، کفری، رزگاری، زیاتر لە 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دابەشدەکرێت. 

هاوکات هەر لە کۆبونەوەکەدا، دەست بە دابەشکردنی پارچە زەوییەکان کرا و بەڕێز قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە هەموو ئەو فەرمانبەرە ئازیزانە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان کرد کە پارچە زەوییەکانیان بەرکەوتووە.

وێنەکان