بەڕێز قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە

بەروار: 15/07/2026

بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەردانی گەرمیانی کرد و لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا  سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەرمیان و بەڕێوەبەری دامودەزگاکانی ئەندام لە بۆرد ئامادەبوون.

بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە پەیامێکیدا لە لاپەڕەی  تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەیی فەیسبووک دەربارەی کۆبونەوەکەی دەڵێت: زۆر جار وتوومە کە زۆر دڵم بە گەرمیان و خەڵکە خۆشەویستەکەی دەکرێتەوە، رەنگە هەر بەهۆی ئەوەشەوە بووبێت کە لە هەر سەردانێکمدا بەردەوام فشارم لە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان کردوە بۆ خزمەتکردنی زیاتر دەڤەرەکە”.

لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا هاتووە “بۆ بەدواداچوون بۆ بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەکەی مانگی نیسان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان کۆبوومەوە. دەستخۆشییم لێکردن کە دڵسۆزانە کاروبارەکانیان جێبەجێ کردوە. داوام لێکردن بەبێ هیچ جۆرە جیاوازییەک و بەپێی تایبەتمەندی هەر ناوچەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەموو ناوچەکان جێبەجێ بکەن. هەروەها جەختیشم کردەوە بۆ گەشەپێدانی زیاتری دەڤەرەکە وەک یەک تیم پێکەوە کاربکەن و ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکەن”.

وێنەکان