نوسینگەی پێشانگا و خزمەتگوزاری بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کرایەوە

بەروار: 08/07/2026

نوسینگەی پێشانگا و خزمەتگوزاری بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کرایەوە

ئەمڕۆ (٨ی تەمووز) بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ بازرگانان لە مەرزی نێودەوڵەتی پەرویزخان نوسینگەی پێشانگا و خزمەتگوزاری گەرمیان کرایەوە

کردنەوەی نوسینگەکە بە بەئامانجی کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری تەواو بۆ بازرگانانە، کە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ بەدەستهێنانی مۆلەتی بازرگانی پێویست بوو بچنە پارێزگاکانیتری هەرێم، دوای کردنەوەی ئەم نوسینگەیە  بازرگانان دەتوانن ڕاستەوخۆ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانیان مۆڵەتی بازرگانی لە مەرزی پەرویزخان بەدەست بهێنن.

دوای کردنەوەی نوسینگەی پێشانگا و خزمەتگوزاری بازرگانی (نەوزاد کامل محمود)بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکیان خستە سەر گرنگی کردنەوەی ئەم نوسینگەیە و ئامانجەکانی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک و گەشەپێدانی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.