پەیامی ئیدارەی گەرمیان لە (١)ی ئایار رۆژی جیھانی کرێکاراندا

بەروار: 01/05/2026

بەبۆنەی (١ی ئایار) رۆژی جیھانی کرێکاران، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم کرێکارانی کار و پیشە جیاجیاکان دەکەین و  هیوای بەختەوەری و لەش ساغیان بۆ دەخوازین.

ئەم ڕۆژە کە بە جەژنی کرێکاران لە جیھاندا دەستنیشان کراوە، سیومبولی خەبات و تێکۆشانە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانیان و ژیانێکی شایستە و شکۆمەند بۆیان، لەم جەژنەدا ئێمەش لە ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی خۆمان بۆ داخوازیی کرێکارانی ووڵاتەکەمان بەگشتی و گەرمیان بەتایبەتی دوپاتدەکەینەوە، دەخوازین خزمەتی باشتر و هەلی کاری بەردەوام و داهاتووی گەشیان بۆ زامن بکرێت.

لە (١ی ئایار)دا، جارێکی تر پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کەرتی گشتی و تایبەتی دەکەین و رێزی بێ پایانمان دەنوێنین بۆیان، روحی ئەو کرێکارانەش شاد بێت لە کاتی کارکردندا گیانیان بەخشیوە.


جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
١ی ئایاری ٢٠٢٦