پەیامی پیرۆزبایی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق

بەروار: 11/04/2026

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێز نزار ئامێدی بە سەرۆک کۆماری عێراق، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکەین و هیوادارین لەم ئەرکە گرنگ و گەورەیەدا سەرکەوتوو بێت و بتوانێت خزمەت بە گەلی کورد بکات،  رۆڵ بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند و پاراستنی مافە دەستورییەکانی گەلەکەمان و کۆتایی هێنان بەو شەڕ و کێشە سیاسیانەی کە رووی لە عێراق کردووە و کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر هەرێم هەیە.

جارێکی تر پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

جەلال شێخ نوری 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٦/٤/١١