سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رێڕەوە ئاوییەکان بەسەردەکاتەوە

بەروار: 25/03/2026

ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری قایمقامی قەزای کەلار و سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار و هاتوچۆی ناوشاری کەلار، سەردانی بەربەستی لافاوی سەید خەلیل و رێڕەوە ئاوییەکانی شەقامی ٦٠ مەتری کەلار - گردەگۆزینە، کەلار- رزگاری و رزگاری - گوندی سەیدەی کرد، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئاستی ئاو و ئامادەباشی بۆ رێگریکردن لە مەترسییەکانی لافاو.


لەو سەردانەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیکردەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەکانی رێژەی باران بارینمان پێدراوە، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی لافاو لە ئیدارەی گەرمیان چاودێری بارودۆخەکە دەکات و سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان بۆ روبەروبونەوەی مەترسیەکانی لافاو.