پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەیادی کیمیاییبارانکردنی هەڵەبجەدا

بەروار: 16/03/2026

پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەیادی کیمیاییبارانکردنی هەڵەبجەدا


لەیادی ٣٨ ساڵەی تاوانی گەورەی کیمیاییبارانکردنی شاری هەڵەبجەدا، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە ئیدانە و مەحکومی ئەم تاوانە قێزەونەی رژێمی بەعس دەکەین و سەری رێز بۆ شەهیدانی هەڵەبجە دادەنوێنین و هاوخەمی خۆمان دوپاتدەکەینەوە.

لە رۆژی ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، رژێمی بەعسی فاشیزم، بە چەکی کیمیاویی قەدەغەکراو، شاری هەڵەبجەی بۆردومان کرد و تاوانی گەورەی سەردەمی دەرهەق بە گەلی کوردی ئاشتیخواز ئەنجامدا، لەئاکامی ئەم تاوانە گەورەدا، پێنج هەزار هاوڵاتی بێ تاوانی شارەکە شەهید بوون و هەزارنی تر بریندار بوون، لەچرکە ساتێکدا هەڵەبجە بە تەواوی خاپورکرا و سەرچاوەکانی ژیانی تێدا ووشک بوو، دیارە لەهەمان ساڵدا رژێمی بەعس پلانی هەبوو لەڕێگەی شاڵاوەکانی ئەنفالەوە گەلی کورد بە یەکجاری بسڕێتەوە و لە گەرمیان بەتایبەتی و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەگشتی ١٨٢ هەزار هاوڵاتی سڤیل بەر پرۆسەی ئەنفال کەوتن و پێنج هەزار گوند روخێنران.

لەیادی ٣٨ ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، داواکارین حکومەتی عێراق وەک میراتگری حکومەتی پێشووتری خۆی، قەرەبووی خەڵکی هەڵەبجە بکاتەوە و بەهەوڵی هەمەلایەنە کار بکرێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ووڵاتەکەمان بپارێزێت لەوەی جارێکی تر رووبەڕوی جینۆساید ببێتەوە.


رۆحی بەرزەفڕی شەهیدانی هەڵەبجە و کوردستان شاد و مردن بۆ دوژمنانی گەلەکەمان.


جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٦/٣/١٦