بەروار: 12/03/2026
ئاگاداری سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی (ناوخۆیی و بیانی) و هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ڕێگریکردن لە هەر لێکەوتەیەکی نەرێنی، پێویستە هەمووان پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بن: یەکەم: هەر کەسێک ڤیدیۆی کەوتن یان ئاراستەکردنی درۆن بگرێت، با تەنیا بۆ ئەو ژمارانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە بنێردرێت. +964 751 504 8007 +964 750 155 8788 +964 7502522728 چونکە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بدرێتە میدیاکان، یان لە پەیج و هەژماری کەسی بڵاوی بکاتەوە. بە پێچەوانەوە، سەرپێچیکار ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە. دووەم: نزیکبوونەوە لەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، یان وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی دیمەنەکانیان، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. سێیەم: دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەبێت بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە، مامەڵە بکەن و شوێنی ڕووداوەکان ئاشکرا نەکەن، هەر کەناڵێک پابەند نەبێت، ڕێکاری یاسایی توندی لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦