بەروار: 08/03/2026
بەبۆنەی (٨)ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی ژنانی گەرمیان و کوردستان دەکەین و ئەم رۆژە مێژووییە بەرز دەنرخێنین. ٨ی مارس لە مێژووی جیهاندا رۆژێکی گەورە و گرنگ و پڕشکۆیە، سیومبڵێکە بۆ خەبات و تێکۆشانی ژنان لەپێناو فەراهەمکردنی مافەکانیان و رەخساندنی دەرفەتی لەبار تا بتوانن لە کایە جیاجیاکاندا رۆڵی کارایان هەبێت، بۆیە لەم سۆنگەیەوە دەبێت پشتیوانی ئەو بزوتنەوە و رێکخراوانە بکرێت کە داکۆکیکاری راستەقینە و سەرسەختی ژنانن و لەو پێناوەدا خەبات دەکەن . ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بە گرنگییەوە لە رۆڵ و پێگەی ژنان دەڕوانین و خۆشحاڵ دەبین ژنانمان زیاتر بەشدرییان هەبێت لە سیاسەت و ئیدارە و کاری رێکخراوایی و بوارەکانی وەرزش و رۆشنبیری و هونەر و سەرجەم بوارەکانی تر، تا بتوانن لەخزمەتکردن و پێشخستنی ووڵاتەکەمان بەشداری کاراتریان هەبێت و جێگەی دەستیان دیار بێت. دووبارە بەرز و پیرۆز بێت ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان. جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ٢٠٢٦/٣/٨