بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان چەند رێنماییەکی تایبەت بەمانگی رەمەزان دەردەکات

بەروار: 17/02/2026

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان ئەمڕۆ (١٧ی شوباتی ٢٠٢٦) بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گەرمیان لەگەڵ پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکانی سنوری گەرمیان كۆبونەوە.

لەكۆبونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان، ئاماژەی بە رۆڵی زانایاندا لە گەیاندنی پەیامی ئاین و قوڵكردنەوەی هەستی ئاینداری و ئاشتی كۆمەڵایەتی.

ووتیشی، مانگی ڕەمەزان مانگی ڕۆحی و ئیمانیە، پێویستە مامۆستایانی بەڕێز ڕەچاوی ئارامی مزگەوت و كەشی دینداری بكەن پێویستە ئەو بابەتانەی كە ئارامی دەدەنە ڕۆح و دەروون و خۆشەویستی و خۆشەویستی نیشتمان و پێگەی مزگەوت و گران نەكردنی نرخی شتومەك و گرنگیدان بە پەروەردەی مناڵ و ئیسراف نەكردن و ئەو بابەتانەی كە پێویستی سەردەمە باس بكەن لە وتارەكانیاندا و بەهیوای كەشێكی ڕۆحی و هەموان بەر ڕەحمەت و مەغفرەتی خودا بكەوین. 

هاوکات، لەدەرەنجامی کۆبونەوەکەدا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرماینەوە چەند رێنماییەک تایبەت بە مانگی رەمەزان دەرکرا و بۆ ئەوەی مامۆستایانی ئایینی کاری لەسەر بکەن.

رێنماییەکان لەوێنەی لای خوارەوە خراوەتەڕوو



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گەرمیان
٢٠٢٦/٢/١٧

وێنەکان