سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە ستافی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ تایبەت بە نابینایان لقی گەرمیان

بەروار: 10/02/2026

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە ستافی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ تایبەت بە نابینایان لقی گەرمیان 

ئەمڕۆ سەرۆک و بەشێک لە ستافی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ تایبەت بە نابینایان لقی گەرمیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازییان لێکرا.

لە سەردانەکەیاندا هەڤاڵ ئسماعیل سەرۆکی ڕێکخراوەکە تیشکی خستە سەر کاروبارەکانی ڕێکخراوەکەیان و دواین کارو چالاکییان بۆ خزمەتی نابینایان لە گەرمیان ، هاوکات سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد کە هەمیشە هاوسۆز و پشتیوانیان بووە بۆ خزمەتی نابینایان.

لای خۆشیەوە ، بەڕێز جەلال شێخ نووری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتن و پرسینەوە لە تەندرووستیان ، پشتیوانی خۆی و ئیدارەی گەرمیانی بۆ دووباتکردنەوە، بەتایبەت بۆ ئەو هەنگاوانەی کە کارئاسانی بۆ نابینایان دەکات و هەنگاوێک لە بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانیان نزیکیان دەکاتەوە، ڕاشیگەیاند هەرچییەک بە ئیدارەی گەرمیان بکرێت لە ئێستە و داهاتووشدا درێخی ناکەین لە خزمەتکردنی سەرجەم خاوەن پێداویستی تایبەتەکان و بەتایبەت نابینایان.

وێنەکان