بەروار: 31/01/2026
ئەمڕۆ (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) بەئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای رزگاری و ژمارەیەک لە بەرپرسان و نوسەر و شاعیر و ئەدیب و رۆشنبیرانی سنورەکە، دووەمین فیستیڤاڵی ئەدەبی جینۆساید لە قەزای رزگاری بەڕێوەچوو. لە دەستپێکی فیستیڤاڵەکەدا، د.هەژار فەقێ سڵێمان، سەرۆکی لیژنەی باڵای فیستیڤاڵ لە ووتارێکیدا باسی لە فیستیڤاڵەکە و ئامانجەکانی کرد. دواتر، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ووتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا، تیشکی خستەسەر رۆڵ و کاریگەری ئەدەب و ئەدەبی بواری جینۆساید بە تایبەت، بۆ پیشاندانی ئەو هێرش و زوڵمەی لەلایەن دوژمنانەوە بۆ سەر گەلی کورد ئەنجامدراوە. ووتیشی، ئێمەی گەلی کورد لەمێژووماندا چەندین جار بەر جینۆساید کەوتووین، دووژمنانمان بەردەوام بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن جینۆسایدمان بکەن، ئەوەی کە مێژوومان دەنوسێتەوە و وا دەکات نەوە دوای نەوەمان بە ئاگابێت لەوەی بەسەرمان هاتووە، ئەدەبە، هەر وەک چۆن چەندین دەقی ئەدەبی جوانمان هەیە نەیهێشتوە ئەوەی بەسەرمان هاتووە بێدەنگ تێبپەڕێت.
جەختی لەوەشکردەوە، جینۆسیادی گەلەکەمان بەردەوامە و لەم چرکەساتە قسەی تێدا دەکەین، ئەوەتا خوشک و برایانمان لە رۆژاوا جینۆساید دەکرێن و بۆیە دەبێت ئەدیب و شاعیرانمان زیاتر گرنگی بە ئەدەبی جینۆساید بدەن، هاوکات، داواشیکرد، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئەو دەقانەی تایبەتن بە جینۆساید، لە پرۆگرامی خوێندن جێگیر بکەن. دواتر لەلایەن شاعیر و چیرۆک نوسانەوە شیعر و چیرۆکی تایبەت بە جینۆساید پێشکەشکرا و لەکۆتایی فیستیڤاڵیشدس خەڵات بەسەر براوەکانی فیستیڤاڵدا دابەشکرا. فیستیڤاڵەکە بە لەلایەن یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان و بە سپۆنسەری رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی و رێکخراوی باجەڵان، بەڕێوەچوو.