لەمەراسیمێکدا ٢٠٠ نوسخەى قورئانى پیرۆزە کە بەزمانى ئاماژە نوسراوەتەوە دەبەخشرێتە نابیستانى گەرمیان

بەروار: 26/01/2026

ئەمڕۆ (٢٦ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٥) لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و ژمارەیەک لە لێپرسراوانى باڵاى حزبى و حکومى، لە مەارسیمێکدا لە مزگەوتى ئاشتى شارى کەلار ٢٠٠ نوسخەى قورئانى پیرۆز کە بە زمانى ئاماژە نوسراتەوە بەخشرایە نابیستانى گەرمیان.

لە مەراسیمەکەدا کە هەریەکە لە بەڕێوەبەرى گشتى ئەوقافى گەرمیان و چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى گەرمیان و سەرۆکى لقى گەرمیانى یەکێتى زانایان و ژمارەیەک لە مامۆستایانى ئاینى ئامادەبوون و لەلایەن ئیدارەى مزگەوتى ئاشتى لەکەلار و قوتابخانەى نابیستان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى گەرمیان ئەنجامدرا، ٢٠٠ نوسخەى قورئانى پیرۆز کە لەسەر دەستى مامۆستایاکى ئایینى بە زمانى ئاماژە نوسراوەتەوە ویەکەمجارە لەسەر ئاستى جیهان قورئانى پیرۆز بەم شێوازە چاپ بکرێت بەخشرایە نابیستانى گەرمیان.

لە مەراسیمەکەدا، جەلال شێخ نورى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ووتارێکى پێشکەشکرد و تیایدا باسى لە پەیوەستبوونى گەلى کوردى کرد بە ئایینى پیرۆزى ئیلامەوە و لەو رووانگەوە تیشکى خستەسەر رۆڵى مزگەوتەکان و قورئانى پیرۆز بۆ چاکسازى و چاکەکارى لە کۆمەڵگەى کوردیدا و هاوکات ئەوەى دووپاتکردەوە، لمزگەوتەکان و ئاینى ئیسلام رۆڵى بەرچاویان بینیوە لە پێگەیاندنى نەوە لە دواى نەوەى میلەتەکەمان و چەندین زانا و ئەدیب و پیاوى گەورە لە مزگەوتەکانەوە پێگەیشتوون.

ووتیىشى، هیچ میلەتێک بە قەد گەلى کورد یابەند نییە بە ئاینى پیرۆزى ئیسلامەوە، بەڵام بەداخەوە هەمیشە دوژمنانمان لە ژێر ناوى ئیسلام گەلى کورد جینۆساید دەکەن هەر وەک چۆن رژێمى بەعس بە سوڕەتى ئەنفالى قورئانى پیرۆز ئەنفالى کردین و داعشى تیرۆریست بەناوى دینەوە جینۆسایدى کردین و وا ئێستاش لە رۆژاواى وڵاتمان تیرۆریستان بە بەکارهێنانى ئاینى ئیسلام هێرشمان دەکەنەسەر و جینۆسایدمان دەکەن.

دواتر ووتارى لایەنە پەیوەندیدارەکان پێشکەشکرا و ئەو ٢٠٠ نوسخەى قورئانى پیرۆز بەسەر نابیستاندا دابەشکرا.