بەروار: 23/01/2026
ئاگاداری هەموو ئەوجوتیارانەی سنوری گەرمیان دەکەینەوە کە ئاگادارکراونەتەوە ژمارەی کەسی بێ هاوتاUPN دەربهێنن،ئەو کەسانەی موچەخۆرن و ژمارەی کەسی بێ هاوتیان هەیە و لەلایانە وەیاخود ئەوجوتیارانەی مۆڵەتی شۆفێری ئەلکترۆنی کوردستانیان دەرهێناوە پێویست ناکات سەردانی بانک بکەن بۆ دەرهێنانی بایۆمەتری و ڕاستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان/بەشی پلاندان بکەن بۆ تۆمارکردنیان لە فۆرمی ئەلکترۆنی جوتیار،تەنها ئەو جوتیارانە سەردان بکەن کەتا ئێستا بایۆمەتریان نەکردوە بۆ ئەوەی ببن بەخاوەنی UPNی خۆیان و تۆمار بکرێن لەفۆرمی ئەلکترۆنی جوتیار. نموونەیەک لە UPN و مۆڵەتی شۆفێری الکترۆنی لە وێنەی لای خوارەوەیە