پرسەنامەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ محمد شاکەلی

بەروار: 22/01/2026

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری سیاسی و پێشمەرگەی دێرین و روناکبیری گەورە (شێخ محمد شاکەلی)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و هاوڕێ و دۆست و هاوسەنگرانی دەکەین و داواکارین خوای گەورە روحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

تێکۆشەر و روناکبیر شێخ محمد شاکەلی، لە خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتیدا وەک سەرکردەیەکی دیار و لێهاتوو خزمەتێکی گەورەی بە دۆزی کورد کردووە و لە دوای راپەڕین و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم وەک وەزیر لە کابینە جیاجیاکاندا و راوێژکاری باڵا لە سەرۆکایەتی هەرێم خزمەتی بەرچاوی کردووە، ئەم پیاوە مەزنە وەک رووناکبیریش کە دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک بووە، هەمیشە جێگەی دەستی دیار بووە و تا دواساتەکانی ژیانی لەم بوارەدا قاڵ بووە. خزمەت و ماندووبوونی ئەم کەسایەتیە گەورەی گەرمیان لە بوارە جیاجیاکاندا، هەرگیز لەبیر ناکرێت و ئەستەمە شوێنەکەی پڕ بکرێتەوە، جارێکی تر لە خوای دلۆڤان داواکارین روحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئۆقرەیی بە هەموومان ببەخشێت.


انا للە و انا الیە راجعون


جەلال شێخ نوری 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان