سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندنی سنوری ئیدارەی گەرمیان پشووە

بەروار: 19/01/2026

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پلەکانی گەرما لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و بەتایبەت ناحیەکانی مەیدان و شێخ تەویل و بەشێک لە گوندەکانی سنورەکە زۆر دادەبەزن، بۆیە لەپێناو سەلامەتی خوێندکاران، بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بڕیارماندا سبەینێ سێشەممە (٢٠٢٦/١/٢٠) لەسەرجەم ناوەندەکانی پەروەردە لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بکرێت بە پشوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان
٢٠٢٦/١/١٩