سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشێک لەبنکە و وێستگەکانی قەزای ڕزگاری بەسەرکردەوە.

بەروار: 11/11/2025

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشێک لەبنکە و وێستگەکانی قەزای ڕزگاری بەسەرکردەوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری قایمقامی قەزای ڕزگاری بەوەکالەت و نوێنەری بنکەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کەلار  و بەرێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و بەرگری شارستانی گەرمیان، بنکەکانی دەنگدانی لە قەزای ڕزگاری بەسەرکردەوە، هاوکات چاودێری وردی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاریی بنکەکانی لە قەزاکە کرد.


لە قەزای رزگاری ( ٧ ) ناوەندی دەنگدان و ٣٧ ویستگە هەیە ، بۆ پرۆسەی دەنگدانی (خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ٢٠٢٥)  (١٩٠٧٤) کەس مافی دەنگدانی لەدەنگدانی گشتی هەیە.