بەروار: 10/11/2025
ئامێری لاپرۆس کۆپی (هەناوبینی) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان دابین کرا ئامێری لاپرۆس کۆپی بۆ نەشتەرگەری بەڕێگەی هەناوبینی بۆ نەشتەرگەرییەکانی (زراو، ڕیخۆڵە کوێرە، هەبوونی تەنی نامۆ لە قورگ و گوێ و لوت) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان دابینکرا. ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیانی بەسەرکردەوە و لە میانی بەسەرکردنەوەکەیدا بەیاوەری قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی گەمیان سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هەژاریان کرد، لەنزیکەوە بەش و یەکەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردەوە. د. محەمەد ئازاد بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی گەرمیان ڕایگەیاند: ئامێری لاپرۆس کۆپی بۆ نەشتەرگەری بەڕێگەی هەناوبینی ئامێرێکی نوێیە لەگەرمیان لەلایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە دابین کراوە ، دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە خزمەتێکی گەورە بە خەڵکی خۆمان بکەین. تواتر و لە درێژەی سەردانەکەیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەش و یەکەکانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار و بەشێک لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردەوە و لە تەندرووستی و پێداویستییانی پرسیەوە. ئامێری لاپرۆس کۆپی بۆ نەشتەرگەری بەڕێگەی هەناوبینی بۆ نەشتەرگەرییەکانی (زراو، ڕیخۆڵە کوێرە، هەبوونی تەنی نامۆ لە قورگ و گوێ و لوت) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان بەتێچووی ٩٩ ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان دابینکراوە