بەروار: 09/11/2025
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بنکەکانی دەنگدانی تایبەتی لە گەرمیان بەسەرکردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دوای دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەگەرمیان ، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و خزمەتگوزارییەکانی بنکەکانی دەنگدان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری تیمێکی کۆمسیۆن سەردانی بنەکەکانی دەنگدانی لە قەزای کەلار و قەزای ڕزگاری کرد.
بەڕێز (جەلال شێخ نوری ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند: "پرۆسەی دەنگدان لە گەرمیان بەباشی بەرێوەدەچێت، لەگەڵ برایانی کۆمسیۆن چاودێری وردی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەگەرمیان دەکەین بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە کاروباری حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانەوە بێت. بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد ، هەشت ناوەندی دەنگدانی تایبەت و ٤٩ ناوەندی دەنگدانی گشتی لە قەزاکانی کەلار و کفری و ڕزگاری هەن، ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری تەواوی کردووە، لە ڕووی ئەمنی و خزمەتگوزاریەکانی تەندرووستی و فریاگوزاری و کارەبای بەردەوامی بنکەکانی دەنگدان.