بە گوژمەی ٢٣٧ ملیۆن دینار خزمەتگوزاری شوقەکانی ئاوەدانکردنەوە لە کفری جێبەجێ دەکرێت

بەروار: 02/10/2025

پرۆژەی تەواوکردنی خزمەتگوزراییەکانی ئەو یەکانەی لەماوەی رابردوودا لە قەزای کفری دابەشکرا دەستی پێکرد و بەمزوانە تەواو دەبێت.

پشتیوان عەبدوڵا بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی گەرمیان بە سایتی ئیدارەی گەرمیانی راگەیاند، لەماوەی ساڵانی رابردوودا ٣٦ یەکەی ئاوەدانکردنەوە بەسەر هاوڵاتیانی کفری دابەشکرا بەڵام بەهۆی قەیرانی  دارایی خزمەتگوزاریی یەکەکان کە خۆی دەبینێتەوە لە ئاو و کارەبا و شەقام تەواو نەکرابوو.

ووتیشی، بە هەوڵی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان نەختینەی پێویست کە بڕەکەی ٢٣٧ ملیۆن دینارە بۆ خزمەتگوزاریی یەکەکان دابین کراو پرۆژەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و بەمزوانە تەواو دەبێت.