بەروار: 01/10/2025
ئەمڕۆ (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری جێگرانی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، نەخۆشخانەی گشتی کەلار و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژاری بەسەرکردەوە. لەو بەسەرکردنەوەدا، لە نزیکەوە بەشە جیاوازەکانی هەردوو نەخۆشخانەکەی بینی و پاش بە ئاگابوون لە کێشە و کەموکورتیەکان ئامادەیی پیشاندا بۆ چارەسەری گرفتەکان. ئەوەشی راگەیاند، لەئێستادا نەخۆشخانەی راوێژکاری کەلار دروست دەکرێت بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەکات، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا لەسەر بودجەی ئیدارەی ئیدارەی گەرمیان پرۆژەی دروستکردنی بەشی پێشوازی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار دەچێتە بواری جێبەجێکردن و بۆ چارەسەری گرفتەکانی تریش لە نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکەکانی تریش هاوکار و پشتیوان دەبین.