سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەردی بناغەی درووستکردنی بینای "نەخۆشخانەی ڕاوێژکاری کەلار"ی دانا

بەروار: 01/10/2025

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەردی بناغەی درووستکردنی بینای "نەخۆشخانەی ڕاوێژکاری کەلار"ی دانا.

ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئیدارەی گەرمیان بەردی بناغەی درووستکردنی بینای "نەخۆشخانەی ڕاوێژکاری کەلار" ی دانا.

گوژمەی پرۆژەکە (١،١٠٣،٩٣٧،٠٠٠)یەک ملیار و سەد و سێ ملیۆن و نۆسەدو سی و حەوت هەزار دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان/ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، پرۆژە بینایەکی مۆدێرنە و دوونهۆمە بەتەواوبوونی خزمەتێکی گرنگی تەندرووستی بە قەزای کەلار و ئیدارەی گەرمیان بەگشتی دەگەیەنێت، ماوەی تەواوبوونی پرۆژەکە (٣٣٠) ڕۆژە و لەلایەن (کۆمپانیای لۆزان)ەوە جێبەجێ دەکرێت.

 

وێنەکان