بەروار: 30/09/2025
ئهمڕۆ (30ی ئهیلولی 2025) مەلا کەریم شکور ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق سەردانى ئیدارەى گەرمیانى کرد و لەلایەن سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیانەوە پێشوازی لێکرا، لە دیدارى نێوانیان باس لە کار و پرۆژەکانى سنورى ئیدارەى گەرمیان و سنورى ناحیەى نەوجول بەتایبەتى کرا.
لەو سەردانەدا، مەلا کەریم شکور، باسى لە کێشە و گرفتەکانى ناوچەى داویە و سنورى ناحیەى نەوجول کرد و داواشیکرد، ئیدارەى گەرمیان هاوکار و پشتیوان بێت بۆ خزمەتى ئەو سنورە لە بوارى رێگاوبان و ئاودێرى و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانى تر.
لە بەرامبەردا، جەلال شێخ نورى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان تیشکى خستەسەر گرنگى ناوچەى داوییە و سنورى ناحیەى نەوجول، ئەوەشى دوپاتکردەوە، لە سنورى ئیدارەى گەرمیاندا لە چوارچێوەى دروستکردنى تۆڕى رێگاوبانى گوندەکان داواکارى و ئاوەدانکردنەوەى ئەو ناوچانە لەبەرچاو گیراوە و چاککردنەوە و قیرتاوکردنى ژمارەیەک گوندى ئەو سنورە جێبەجێدەکرێت. ووتیشى، لەپێناو بوژانەوەى زیاترى ئەو ناوچەیە، بەمزوانە پۆندێک لە نەوجول دروست دەکرێت، بەپێىى پلانى ئاودێرى گەرمیان کار لەسەر ئەوە دەکرێت ژمارەیک پۆندى تر لەو سنورە درست بکرێت.