بەروار: 29/09/2025
ئەمڕۆ (٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥) لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگرانی سەرپەرشتیار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ناوچەکە و خانەوادە و کەسوکاری، یادی پێنج ساڵەی خوالێخۆشبوو (سەڵاح کوێخا) سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان کرایەوە. مەراسیمی یادی پێنج ساڵەی کۆچی دوایی سەڵاح کوێخا لە سەر گۆڕەکەی بەڕێوەچوو و تیایدا لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و بەرپرسان و کەسایەتی و دۆستانی کۆچکردوو لەسەر گڵکۆی سەڵاح کوێخا تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری دانرا.