بەروار: 28/09/2025
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 28ـی ئەیلوولی 2025 لە مەڕاسیمێکدا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک لە وەزیر و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان، ڕێبەری سەلامەتی بەرگری شارستانی ڕاگەیەنرا. ڕێبەرەکە پێکهاتووە لە حەوت بەرگ کە لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕ و تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ لەماوەی چوار ساڵدا بە پشتبەستن بە ستانداردە نێودەوڵەتیەکان ئامادەکراوە. ئەم ڕێبەرە لەمەودوا دەکرێتە بنەما لە دروستکردن و بنیاتنانی باڵەخانە و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و وێستگەکانی سووتەمەنی کە ئامانج لێی سەلامەتی زیاتری سەروماڵی هاوڵاتیان و بەهێزترکردنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان.