بەروار: 27/09/2025
بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان رایگەیاند، لە چوارچێوەی کاروانی ئاوەدانی گوندەکانی گەرمیان ئیش و کار بەردەووامە لە پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی( گۆڕى مسقاڵ، پەلە ووشک، هەوارە قولە، کاکە برا، کونە کۆتر، دوو ریانی ژاڵەى روغزایی) لە سنوری ئیدارەی گەرمیان. بەپێی راگەیەندراوەکەی رێگاوبانی گەرمیان، درێژی رێگای ئەو شەش گوندە ١٤,٥ کیلۆمەترە و گوژمەى سپاردنى پرۆژە ٤ ملیار و ٩٢ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار دینارە کە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی رێگاوبانی گەرمیان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەوەش خراەتەڕوو، رێژەی کارکردن لە پرۆژەکە گەیشتووەتە سەروی ۱٥٪ی کارەکان خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنى رێگای قیر بە یەک چین (ستابلایزەر) بە پانى(٦,٥)م و (١,٥)م شانەکان بۆ هەر لایەکى رێگاکە، لەگەڵ بڕین و پرکردنەوە بۆ هەموو رێگاکە. هەر لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا نزیکەى (٣٤) ئاوبارەى کۆنکریت و بۆرى کۆنکریتى قەبارە جیاواز دروست دەکرێت. ئەم پرۆژەیە دەبێتە قۆناغێک لە داهاتوودا بۆ دڕێژکردنەوەى ڕێگاکە و بەستنەوەى بە رێگای کۆمەڵى گوندى تر و دروستکردنى تۆرێکى ڕیگاوبان بۆ گوندەکانى ناوچەکە کە دەبێتە هۆى زیاتر ئاوەدانکردنەوەى ناوچەى گەرمیان و گەشەپێدانى کشتوکاڵ و ئابوورى.