دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو

بەروار: 25/11/2026

دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ(٢٥)ی تشرینی دووەم ، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری و قایمقامی قەزای کەلار و  گەنجان و چالاکوانان و ڕێکخراوەکان لە شاری کەلار دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا تیشک خرایە سەر ئەجێندا و ئامانجی کۆنفرانسەکە و تێیدا وتاری ئەنجومەنی گەنجانی گەرمیان وەک ئەنجامدەری کۆنفرانسەکە و و ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی وەک پاڵپشتی کۆنفرانسەکە و چیرۆکی چەند گەنجێکی سەرکەتوو پێشکەشکران.

دواتر و لە کۆنفرانسەکەدا بەدرووشم و تەوەری جیاواز دوو  پانێل بەڕێوەچوون تێیدا ئاماژە بە تواناسازی گەنجان و و سەرکردایەتیکردنی گەنجان ، بەڕێوەچوو، هاوکات چالاکییەکی هونەری لە لایەن پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری بەڕێوەچوو.

دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لەقەزای کەلار، لەلایەن ئەنجومەنی گەنجانی گەرمیان و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت ، وا بڕیارە کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت و پانێڵ و بەرهەمی تر پێشکەش بکرێت .