ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە کۆبووەوە
بەروار: 11/11/2026
ئەمڕۆ (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) خاوەنی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرەی گەرمیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عەمرەی گەرمیان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵیاندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی گەرمیان و خاوەنی کۆمپانیاکان باسیان لە کارەکانیان کرد و ئەوەیان خستەڕوو، ئیدارەی گەرمیان هەمیشە هاوکار و پشتیوان بوون بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانیان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان، لەگەڵ ئەوەشدا، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد کە هاوکار و پشتیوانیان بووە لە رێکخستنی مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە حاجیانی گەرمیان.
لای خۆیەوە، بەڕێز جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، لە گەرمیاندا ژمارەیەکی زۆری موسڵمانان ساڵانە فەریزەی حەج بەدیدەهێنن و عەمرەی ماڵی خوا دەکەن، بوونی کۆمپانیاکان لە گەرمیاندا پێداویستییەکی سەرەکییە و هاوکات، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان هاوشێوەی هەموو دامودەزگاکانی ترمان هاوکار و پشتیوانی نوسینگەی حەج و عەمرەی گەرمیان دەبێن. داواشیکرد، هەوەڵەکان زیاتر بەگەڕ بخەین بۆ خزمەتی باشتری حاجیان و عەمرەکارانی سنورەکە.
وێنەکان