ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ خاوەن کارگەکانی چیمەنتۆ کۆبووەوە
بەروار: 04/11/2026
رۆژی (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان و بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان و چاودێری بازرگانی گەرمیان، لەگەڵ خاوەن کارگەکانی چیمەنتۆی ئامادە کۆبووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، تیشکی خستەسەر کار و پرۆژەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و رۆڵی کارگەکانی چیمەنتۆ لە ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی پێداویستیەکانی سنورەکە، ووتیشی، ئێمە پاڵپشت و هاوکار دەبین بۆ پەرەپێدانی کار و پیشە جیاجیاکان لەپێناو دابینکردنی پێداویستی سنورەکە و رەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لە رێگەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان چاودێر دەبین بەسەر بازاڕ و کار و پیشەکان بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندس کاری خۆیان بکەن.
دواتر لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی کەلار و بەڕێوەبەری دامودەزگاکان باس لە رێکخستنەوەی کاری کارگەکانی چیمەنتۆی ئامادە کرا و جەختکرایەوە لە جێگیرکردنی نرخی بەرهەمەکانیان هاوشێوەی ناوچەکانی تر.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، خاوەنی کارگەکان باسیان لە ووردەکاری ئیشوکارەکانیان کرد و ئامادەییان پێشاندا لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان و پابەندبوون بە رێنوێنی لیژنەی ئەندازیاری و ئابوری، بەرهەمەکانیان ئامادە بکەن و دور لە قۆرخکاری بیخەنە بازاڕەوە.