سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پرۆژەی کۆڕنیشی مارینای بەسەرکردەوە

بەروار: 22/10/2026

ئەمڕۆ (٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری جێگرانی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکان و بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان، پرۆژەی کۆڕنیشی مارینای لەسەر رووباری سیروان بەسەرکردەوە.

مەبەستی سەردانەکەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە پرۆژەی چککردنەوە و دروستکردنی کۆڕنیشی مارینا و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی پرۆژەکە، لەو سەردانەدا، کە وەبەرهێنی پرۆژەکە و تیمی ئەندازیاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ئامادەبوون، روونکردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی دروستکردنی کۆڕنیشەکە باسکرا و  جەختکرایەوە لە بەڕێوەچوونی کارەکان بەپێی رێنماییەکان.

لای خۆیەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیمی ئەندازیاری راسپارد بۆ چاودێریکردنی ووردی پرۆژەکە و جەختیکردەوە، لە پێویستی بەگەرخستنی هەوڵەکان کە پرۆژەکە لەماوەیەکی کەمدا تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران.