پرۆژەی ئاوی دێی بنەکە تەواو دەکرێت.

بەروار: 13/09/2026

پرۆژەی ئاوی دێی بنەکە تەواو دەکرێت.

نوێنەری دانیشتوانی دێی بنەکەکە لەگەرمیان بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی دێکەیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و داوکارییەکانیان گەیاندە سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان.

 پرۆژەکە پێشتر  چووتە بواری جێبەجێکردنەوە و قۆناغی باشی بڕیوە بەلام بە هۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن لە پرۆژەکە وەستا، ە ئێستادا و دوای بەدواداچونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە خەرجکرا ، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەتەواوی گرفتی ئاوی خواردنەوەی دێی بنەکە چارەسەر دەکرێت .

لەکۆبونەوەکەدا سوپاسی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کرا کە لەماوەی ڕابردوودا بەشێک لەپێداویستییەکانی پرۆژەکەی دابین کردبوو.

وێنەکان