ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیمەکانی حکومەت و بەرگری شارستانی و کەسوکاری گەنجە خنکاوەکەی سەر ڕووباری سیروانی بەسەر کردەوە
بەروار: 13/09/2026
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیمەکانی حکومەت و بەرگری شارستانی و کەسوکاری گەنجە خنکاوەکەی سەر ڕووباری سیروانی بەسەر کردەوە.
ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلول سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، تیمکانی غەواس لە بەرگری شارستانی گەرمیان ، تیمەکانی حکومەت و کەسوکاری گەنجە خنکاوەکەی لەسەرڕووباری سیروان بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا لە نزیکەوە ئاگاداری هەنگاوەکانی گەران بوو بە دوای گەنجەخنکاوەکەی سەر ڕووباری سیروان، سەرەخۆشی لەکەسوکاری گەنجەکە کرد و ڕاشیگەیاند بەپێی پلان و بەرنامە ئەوەی لە توانای حکومەت بێت لە گەرمیان بۆ گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکە ئەنجامی دەدەین.
ڕۆژی ١٢ی ئەیلول گەنجێک بەناوی محەمەد عبدالرحمن کە بۆڕاوەماسی چووەتە سەر رووباری سیروان سەرباری ئەوەی کە مەلەوان بووە خنکاوە ، لەدوای ڕوودانی ڕوداوەکەوە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان بەچری گەڕانیان بەدوای تەرمەکەیدا دەستپێکردووە.
وێنەکان