مەراسیمی ماتەمینی یادی چوار ساڵەی کۆچی دوایی (حاکم فەرهاد حاتەم) لە کەلار ئەنجامدرا

بەروار: 06/09/2026

ئەمڕۆ (٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦) بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لێپرسراوی باڵای لایەنە سیاسییەکان و قایمقامی قەزای کەلار و سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک - گەرمیان و سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و بەشێک لە دادوەران و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری دامودەزگاکان و کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان و چالاکوانان و مافپەروەران و چین و توێژە جیاجیاکان، مەراسیمی ماتەمینی یادی چوارساڵەی کۆچی دوایی حاکم فەرهاد حاتەم لەهۆڵی هونەر لەشاری کەلار ئەنجامدرا.

مەراسیمەکە لەلایەن کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال بە هاوکاری بنەماڵەی حاکم فەرهاد حاتەم ئەنجامدرا و تیایدا، تاجەگوڵەینەی بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لایەنە سیاسییەکان دانرا و بە وتار و سیمینار و دۆکیۆمێنیاری کە گوزاشت بوون لە ژیانی (حاکم فەرهاد حاتەم) مەراسیمەکە بەڕێوەچوو.

حاکم فەرهاد حاتەم، لە ساڵی ١٩٩٦ کۆلێژی یاسای تەواوکردووە و دواتر بوەتە دادوەری داواکاری گشتی لە گەرمیان، دوابەدوای ئەوەش بۆ ماوەی چەند ساڵێک سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بووە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا بووە لەبواری یاسادا و حەوت کتێبی لە بوارەدا نوسیوە و چەندین توێژینەوەی یاسایی هەبووە، داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان بووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆچی دوایی کردووە.