ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مزگەوتی خێرخواز(حاجی فەهیم)ی لە قەزای ڕزگاری بەسەرکردەوە.
بەروار: 20/08/2026
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مزگەوتی خێرخواز(حاجی فەهیم)ی لە قەزای ڕزگاری بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ(٢٠ی ئاب) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەقەزای ڕزگاری مزگەوتی خێرخواز و ڕەمزی قوربانی ئەنفال (حاجی فەهیم)ی بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێز (جەلال شێخ نوری) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای پرسینەوە لە تەندرووستییان، سەرجەم بەشەکانی پرۆژە خێرخوازییەکەی حاجی فەهیم کە درووستکردنی مزگەوتێکە بەدیزانێکی نوێ و سەردەمیانە، لە گەرەکی خەبات لە قەزای ڕزگاری بەسەرکردەوە، لەمیانی بینی بینینی پرۆژەکەدا جگە لەدابین کردنی هەندێک پێداویستی، گرفتی کارەبا و دابینکردنی محاویلەی بۆ مزگەوتە چارەسەرکرد ،ئامادەیی و پشتیوانی خۆی و ئیدارەی گەرمیانی دەربڕی بۆ دابینکردنی هەر پێداویستییەکی دیکە کە خێرخواز بیەوێت، هاوکات سوپاسی بێ پایانی (حاجی فەهیم)ی کرد، کە وێرای تێکۆشان و سەرمەشقییان و ئەو قوربانیەی کە داویەتی بەم کارە پیرۆزە هەستاوە، کە خزمەتە بە قەزاکە و ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
(حاجی فەهیم) ڕەمزی قوربانی ئەنفال، سەرجەم کەسوکارەکەی لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا لەدەستداو و ساڵانێکە بەتەنها دەژی، ئەو بڕیاریداوە،سامانەکەی لە درووستکردنی مزگەوتێکدا خەرج بکات لەو گەڕەکەی کە تییدا نیشتەجێیە لە قەزای ڕزگاری.
وێنەکان